په‌یامی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن‌و دوای هه‌ڵبژاردن
دڵسۆزان‌و یه‌كێتیه‌كانو
كه‌سوكاری شه‌هیدان!
جارێكی تر، یه‌كێتی،
چاوی ئومێدی ده‌بڕێته‌وه متمانه‌ی ئێوه‌و درێژه به خه‌باتی ده‌دات، هه‌تا
كوردهواری، ئازاد‌و خۆشگوزه‌ران بێ.
ئازیزان!
دڵنیاین، بیرتان نه‌چۆته‌وه
كه یهكێتیو پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانی، له شۆڕش‌و راپه‌ڕیندا، چۆن رۆژگاره سه‌خته‌كانی
به كۆڵنه‌دان گۆڕی‌و، له‌بری سهنگهرچۆڵكردن، درێژه‌ی به خه‌بات دا هه‌تا سه‌ركه‌وتن.
خه‌مخۆران!
ئێستا‌و ئاینده، كه‌وته‌وه
به‌ر ویژدانی ده‌نگدانی ئێوه:
یان دیموكراسی، سه‌روه‌ری
یاسا، خۆشگوزهرانیو ژینگه‌یه‌كی جوان.
یاخود.. قۆرخكاری،
كۆنه‌پارێزی‌و شێواندنی راستیه‌كان.
ده‌نگدان به‌و یه‌كێتیه‌ی
كه ئهنفالو كیمیاباران‌و راگواستن، كوردایه‌تیه‌كه‌ی نه‌گۆڕی.
ده‌نگدانه به سازانی
نیشتمانی‌و به گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان.
ده‌نگدانه به ژیانێكی
ئاسوده بۆ كه‌مئه‌ندامان، به مافی رهنجدهرانو لاوان، یه‌كسانی ژنان‌و
پیاوان.
دڵسۆزان!
گیانی شه‌هیدان، هه‌ستی
مام جهلالو ئازادیخوازان لاتانه. بۆیه، ده‌نگدانتان به لیستی سه‌وزی یه‌كێتی،
خه‌ونه‌كانتان به‌دی دێنێ. یه‌كێتیه‌ك، چاره‌ی خۆنوسین، به‌هیچ ده‌ستكه‌وتێك
ناگۆڕێته‌وه.
ده‌نگدان به لیستی
(102)، ده‌نگدانه به یه‌كێتیی نیشتمانی، ئازادی‌و ئاوه‌دانی.
لیستی (102)
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان
هه‌رێمی
كوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق